گرووپی دەروونناسانی تاو

گەرمتر لە پڕشەنگی تاوی بەهاری  
بنر صفحه اول

ڕاوێژکاری کێشەکانی نێوان کەسایەتی

ژیانی ڕۆژانە ناخۆشی زۆر تێدایە. تێکچوونی پەیوەندی نێوان بنەماڵە، کێشە ئابوورییەکان، گرفتە کۆمەڵایتییەکان و گرفتی تایبەت بە ئیش و کار کردن هەموویان بە یەکەوە ئاسوودەیی زەوت دەکەن. زۆربەی کات بە بێ هۆ تێکدەچین یان لەناکاو خۆشحاڵ دەبین و هۆیەکەی نازانین

 

ڕاوێژکاری هاوسەرگیری

هاوسەرگیری یەکێ لە قۆناخە زۆر هەستیارەکانی ژیانە. هاوسەرگیری و دامەزراندنی پەیوەندی بنەماڵەیی زۆر هەستی جیاواز لە ئێمەدا دروست دەکەن. قەلەق بوون و هاوکات بێ هیوا بوون بەردەوام پرۆسەی هاوسەرگیری دەخاتە دواوە.

ڕاوێژکاری منداڵ و مێرمنداڵان

تەرکیزی ڕاوێژکاری منداڵ و مێرمنداڵان زۆر لەسەر کێشەکانی تایبەت بە خۆیانە. تەمەنی هەرزەکاری تەمەنێکی هەستیارە و پێویستە تازەلاوان خۆیان باشتر بناسن. ڕاوێژکاری منداڵ و مێرمنداڵان ئەزموونی تایبەتی دەوێت و دەروونناسانی تاو لێهاتوویانە ئەو بەشە بەڕێوە دەبەن

جەلەسەی تایبەت بە خەمۆکی

هەموومان لە ژیانی ڕۆژانەمان تووشی نارەحەتی دەبین بەڵام خەمۆکی جیاوازە. خەمۆکی نەخۆشییەکی دەروونی جێگای لێوردبوونەوەیە و پێویستی بە چارەسەری هەیە.

انتخاب مشاور

دۆزینەوەی دەروونناسی لێهاتوو ئەستەمە ...

هەموو دەروونناسانی تاو خاوەن بڕوانامەی ئاکادیمی ماستەر و تاقمێکی زۆریان دکتۆران. بۆ ئەوەی کەسێ دەروونناسێکی لێهاتوو بێ دەبێ پێشتر خۆی دەرمانی دەروونی وەرگرتبێت. هەموو دەروونناسانی تاو دەرمانی تایبەت بە خۆیان وەگرتووە تا جەلەسەکانیان دوور لە بیروڕای کەسایەتی ڕابگرن. دەروونناسانی تاو بەردەوام لە لایان پسپۆڕانی دەروونی لێهاتوو چاوەدێری (supervision) دەکرێن.

گۆڤاری تاو

چارەسەری دەروونناسی بۆ نیگەرانی کۆمەڵایەتی: ڕێگاچارەی زانستی و دەروونشیکاری

Table of Contents چارەسەری دەروونناسی بۆ نیگەرانی کۆمەڵایەتی: ڕێگاچارەی زانستی و دەروونشیکاری نیگەرانی کۆمەڵایەتی یان فوبیای کۆمەڵایەتی یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی نیگەرانی کە کاریگەری هەیە لەسەر ڕەوشی دەروونی و کۆمەڵایەتی تاک. ئەم دۆخە بە ترس و نیگەرانی زۆر سەبارەت بە

دیتنی زۆرتر
Sorrowing Old Man (At Eternity's Gate), an 1890 portrait by Vincent van Gogh

خەمۆکی

خەمۆکی نووسەر: ئەمیر عەبدوڵاپوور     خەمۆکی دۆخێکی تایبەتی دەروونییە کە کەسایەتی دووچاری خەمباری و دوورکەوتنەوە لە چالاکی دەکات. بە پێی ئاماژەکان لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەم نەخۆشییە کاریگەری لەسەر نزیکەی ٣.٥٪ی دانیشتوانی جیهان، نزیکەی ٢٨٠ ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهاندا

دیتنی زۆرتر
کتێبی لێکدانەوەی خەونەکانی زیگمۆند فرۆید

کتێبی لێکدانەوەی خەونەکانی زیگمۆند فرۆید

لێکدانەوەی خەونەکان کتێبی لێکدانەوەی خەونەکانی زیگمۆند فرۆید شێوەیەکی متمانەپێکراو و زانستیی بۆ شی کردنەوەی نەخۆشییە دەروونییەکانه. کتێبی (لێکدانەوەی خەونەکان)ی زیگمۆند فرۆید یەکێک لە کتێبە گرنگەکانی سەدەی بیستەم بوو. ئەو کتێبە بۆ یە کەم جار لە ساڵی ١٩٠٠دا بڵاو کرایەوە، کە

دیتنی زۆرتر

پرسیارە باوەکان

تاو لەبەر چی دامەزراوە؟
ڕێکخراوەی تاو وەکوو ڕێکخراوەیەکی زانستیی لە ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی فەرمی دامەزراوە. ئامانجی سەرەکی ئەو ڕێکخراوەیە زانیاری بەخشین سەبارەت بە تەندروستی دەروونییە. هاوکات، تاو پێگەیەکە بۆ دۆزینەوەی دەروونناس، دەروونشیکار و چارەسەر کاری دەروونی متمانە پێکراو.
هەموو دەروونناسانی تاو خاوەن بڕوانامەی ماستەر و تاقمێکی زۆریان دکتۆران. بۆ ئەوەی کەسێ دەروونناسێکی لێهاتوو بێ دەبێ پێشتر تراپی وەرگرتپێ. مەرجی وەرگرتنی دەروونناس لە تاو تراپی وەرگرتنی تاکەکەسی و وەرگرتنی سوپێرڤیژێنە.
جەلەسەکانی دەرمان لە تاو هەروەکوو جەلەسەکانی تری دەروونناسی لە تەواوی جیهان ڕیسایەکی توند و نەگۆڕی هەیە. سیاسەتی جەلەسەکان لەسەر شاراوە بوون دامەزراوە . هەر پەیوەندییەک نێوان دەروونناس و دەرمانخواز لە دەرەوەی جەلەسەکانی دەرمان ڕێگەپێنەدراوە.
شێوازی بەڕێوە چوونی جەلەسەکان بە شێوەی ئۆنلاین و ڤیدیۆیە. پێویستە دەرمانخواز لە شوێنێکی هێمن بێ تا باش پەیوەندییەکە دابمەزرێنێت. تەنیا دابین کردنی ئینتەرنێت بۆ بەڕێوە چوونی جەلەسەکان پێویستە.
جەلەسەکانی دەروونناسی لە تاو بۆ ماوەی ٤٥ خولەک بەڕێوە دەچن. (جێگای ئاماژەیە هەندێک جەلەسە زۆرتر دەخایەنێت).
هەر مرۆڤێ کەسایەتییەکی جیاواز و تایبەتی هەیە. هەندێک کەس بۆ چارەسەری کێشەیەک ماوەیەکی کورتیان دەوێت کەچی کەسانی‌تر ماوەیەکی زۆرتریان پێویستە.
بە داخەوە کە ئەزموونێکی باشتان لە جەلەسەکانی دەروونی نەبووە. لەبیرتان نەچێ کە چارەسەرکارانی دەروونی کەسایەتی جیاوازیان هەیە و ڕێچکەی تایبەت بە خۆیان هەیە. بەڵام وا باشترە بە ئەزموونێکی خراپ زانستیی دەروونناسی نەخەیەنە پەراوێزەوە. دەبێ چارەسەرکاری دەروونی لێهاتوو ببینینەوە و تاو یارمەتیتان دەکات.