خەمۆکی

لەم بابەتەدا بەدواداچوون بۆ «نەخۆشی شاراوەی خەمۆکی» و هۆکارەکانی لە نێو پیاواندا دەکەین کە بۆ چی لە نێوان پیاواندا بە شێوەی شاراوەدا دەردەکەوێت و چ هۆکارێک کاریگەری لەسەر ئەمە هەیە. هەروەها لە خاڵە سەرەکییەکانی خۆپاراستن و چارەسەرکردنی دەکۆڵینەوە. لە کۆتاییدا ستراتیژی کاریگەر بۆ پەیوەندیکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە خەمۆکی دەناسێنین بۆ ئەوەی پیاوان باشتر بتوانن ڕووبەڕووی ببنەوە.

🌟بە خوێندنەوەی ئەم بابەتە باشتر لە نه‌خۆشی خه‌مۆکی و ڕێگاکانی مامەڵەکردن لەگەڵیدا تێدەگەیت.

🔗ئەگەر هەستت کرد پێویستت بە ڕاوێژکارییە، دەتوانیت پەیوەندی بە دەروونناسەکانی نۆڕینگەی‌ تاو بگریت.

 نەخۆشی شاراوەی خەمۆکی

بۆچی لە نێوان پیاوان بە شاراوەیی دەمێنێتەوە؟

زۆرجار خەمۆکی بە «نەخۆشییەکی ئافرەتانە» دادەنرێت، چونکە بەپێی زانیارییەکان ژمارەی ئەو ئافرەتانەی تووشی بوون چوار بۆ یەک لە پیاوان زیاترە. بەڵام ڕەنگە لە نێوان پیاواندا زیاتر لەوەی کە ئێمە دەیبینین بڵاو بووبێتەوە. ئەگەری ئەوەش هەیە نەخۆشی خەمۆکی لە پیاوان دا بە نهێنی بمێنێتەوە.

زۆریەک لە پیاوان هەوڵدەدەن کە بارودۆخەکەیان بشارنەوە، وەدەزانن ئەوەی کە خەمۆکن شوورەییە. لێکۆڵینەوە نیشتمانییەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە 70%ی پزیشکان بە خەمۆکی پیاوان نازانن و شاراوە دەمێنێتەوە. بەڵام هۆکاری ئەوەی کە لە نێوان پیاواندا بە شاراوەیی دەمێنێتەوە ئەوەیە پیاوان مەیلیان هەیە بە شێوەیەکی جیاواز لە ئافرەتان خەمۆکی دەرببڕن.

لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە زۆربەی ئافرەتان ناڕەحەتی لە خۆیاندا ڕادەگرن، لەکاتێکدا پیاوان ناڕەحەتییەکان دەردەبڕن. ئافرەتانی خەمۆک زیاتر باس لە کێشەکەیان دەکەن و دەست بۆ یارمەتی درێژ دەکەن؛ زۆرجار پیاوان کەمتر بەرگەی ئازاری ناوەوەیان دەگرن و بۆ ڕزگاربوون ڕوو لە هەندێک کاری تر یان مادە هۆشبەرەکان دەکەن. من ئەمە بە «خەمۆکی شاراوە» ناودەبەم کە سێ نیشانەی سەرەکی هەیە. لە ئەوەڵ هەنگاو دا پیاوان هەوڵدەدەن بە زیادەڕەویی لەبەکارهێنانی ئەلکۆڵ یان مادە هۆشبەرەکان لە ئازار ڕزگاریان بێت، لە کارکردن دا زیادەڕەوی دەکەن یان بەدوای پەیوەندی دەرەوەی هاوسەرگیریدا دەچن. گۆشەگیر دەبن و لە خۆشەویستان و خزم و دۆستان دەکشێنەوە. ئەگەری ئەوە هەیە زۆر تووڕە بن و ئەو تووڕەییە بە توندوتیژی دەرببڕن.

🌟خەمۆکی لە پیاوان؛ بێدەنگییەک کە دەبێت بیسترێت

🔍 بابەتی زیاتر لە سایتەکە بخوێنەرەوە

هۆکارەکانی خەمۆکی لە ژنان و پیاوان

هۆکارەکانی لە ئافرەتان و پیاواندا جیاوازە، لە کاتێکدا زۆرجار ئافرەتانی خەمۆک هەست بە بێ‌دەسەڵاتی دەکەن، بەڵام له پیاواندا هەست بە پچڕانی پەیوەندی لە پێداویستییەکانیان و کەسانی دەوروبەریان دەکەن. هۆکاری ئەمەش لە منداڵییەوە دەست پێدەکات، چونکە کۆمەڵگا زۆر زوو فێری کوڕان دەکات کە خۆیان لە دایک و هەستەکانیان و لاوازییەکانیان دوور بخەنەوە.

کلیلی چارەسەری دووبارە پەیوەندیکردنە. چارەسەرکردن سەرەتا پێویستی بە چارەسەرکردنی ڕەفتارە توندوتیژەکان یان خۆدەرمانکردنەکان هەیە وەکوو پەیوەندیی سێکسی، خواردنەوەی ئەڵکۆڵی، خووگرتن لەگەڵ کار بۆ ئەوەی بتوانن ڕووبەڕووی بارودۆخی بنەڕەتیدا ببنەوە. بەڵام چارەسەری کۆتایی لە دامەزراندنەوەی دووبارەی پەیوەندییەکاندایە. لە نێو پیاوان گۆشەگیری دوابەدوای یەک لە ڕەگ و ڕیشەی خەمۆکی دایە. بەردەوامترین ڕێی چارەسەرەی دەست پێکردنی پەیوەندییەکان بە گەرموگوڕییە.

سەرچاوە:

ئەم بابەتە بە ناونیشانی «Depression: The Hidden Epidemic» لە ماڵپەڕی www.psychologytoday.com بڵاوکراوەتەوە و لە ٣ی خەزەڵوەری  ١٤٠٣ی هەتاوی لەلایەن گرووپی دەروونناسانی نۆڕینگەی تاو بۆ زمانی کوردی وەرگێڕدراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کلینیکی روانشناسی تاو

کلینیکی روانشناسی تاو