آنچه در این مقاله خواهید خواند:
Toggleدەروونشیکاری چییە؟
دەروونشیکاری بە شێوازێکی شیکاری کە بۆ شیکردنەوەی ئەو پرس و کێشانەی کە لە ژیانی ڕۆژانەماندا ڕووبەڕوومان دەبنەوە، بەڵام لە هۆکارەکانیان تێناگەین دەوترێت. لە دەروونشیکاریدا ئاماژە بە مێژووی ژیانی کەسەکە دەکرێت. بە[ مەبەستی لێکۆڵینەوە لە بارودۆخە هەنووکەیییەکان و بە شیکردنەوەی ڕووداو و یادەوەری و ئەزموونەکان لە منداڵییەوە تا ئێستا تێڕوانین دروست دەبێت.
جۆرێکی چارەسەری لە ڕێگای قسەکردن بە ئامانجی بیرکردنەوەیه و هەستی نائاگای دەروونی هۆشیار بهێنێت. لەو ڕێگەوە دەتوانرێت ئەزموون و هەستە سەرکوت کراوەکان، کە زۆر جار پەیوەندییان بە منداڵییەوە هەیە دەربهێنرێت و لێیان بکۆڵدرێتەوە. دەروونشیکار و دەروونشیکەرەوە بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی کە چۆن ئەم یادەوەرییە سەرکوتکراوە کۆنانە کاریگەرییان لەسەر بیرکردنەوە و ڕەفتار و پەیوەندییەکانی هەیە، پێکەوە کار دەکەن.
🕊️تا چەند لە ئارامی ڕاستەقینە دووریت؟
📅ئێستا هەنگاوی یەکەم بنێ و ڕاوێژکاریەکەت حجز بکە! گرتنەوەی جەلەسە
دەروونشیکاری لە بنەڕەتدا لە کارەکانی زیگمۆند فرۆید1ەوە دەستی پێکردووە. لە ٢١ی ئەیلوولی ١٨٩٧ فرۆید بۆ هاوڕێکەی (و چارەسەرکەری) ویلهێلم فیلیسی2 نووسی: «هیچ نیشانەیەکی واقیع لە نائاگادا نییە، بە جۆرێک کە مەحاڵە لەنێوان ڕاستی و چیرۆکێکی پووچ کە لە ڕووی دەروونییەوە وەبەرهێنانی سۆز و بەتاڵە جیاوازی بکرێت». رەنگه روژی لەدایکبوونی زانستی”دەروونشیکاری” ئەو ڕۆژەبێ، گەرچی زۆرجاریش دەکوترێ کە بۆ یەکەم جار ئەو زانستە لە ساڵی ١٨٩٥ و پاش بڵاوبوونەوەی کتێبی ” توێژینەوەیەک لەسهر هیستریا3” بەرهەمی زیگمۆند فرۆید و هاوکارەکەی” جۆزێف برۆیەر4 “، هاتە ئاراوە.
هەرچەندە زۆربەی ئەو کەسانەی کە شارەزای دەروونشیکارینین، ئەم شێوازە لە چارەسەرکردن بەهەمان شێوەی زیگمۆند فرۆید دەزانن، بەڵام ئەم شێوازە لە سەردەمی ژیانی فرۆید و دوای مردنی زۆر فراوانتر بوو، تا ئەو ڕادەیەی کە زیگمۆند فرۆید لە ڕاستیدا ڕەفەیەکی بچووکی کتێبخانەی زەبەلاحی دەروونشیکارییە.
سەرنجی سەرەکی دەروونشیکاری چییە؟
سەرنجی سەرەکی دانیشتنەکانی دەروونشیکارییەکان بریتییەلە «نائاگا» (بەر ناو نا ئاگایی). دەروونشیکاری پێی وایە لە ژیانی ڕۆژانەماندا تەنیا دەستمان بە بەشە بچووکەکانی ئەو شتانە کە لە دەروونماندا ڕوو دەدەن دەگات و بەشێکی گەورەی ئەو شتانە لە نائاگادا ڕوو دەدەن. نائاگا لە هەموو ئەزموونە دەروونییەکانمان کە لە کایەی هۆشیاردا بەرگەی ناگرین، سەلامەتە، بەڵام لە نا ئاگادا ئامادەن و کاریگەرییان لەسەر ژیانمان هەیە.
چئامرازێک لە دەروونشیکاریدا بەکار دەهێنرێت؟
دەروونشیکار ٣ ئامرازیگرنگی هەیە بۆ شیکاری:
- وەبیرهێنانەوەیڕەها: داوا لە شیکارکەر دەکرێت ئەوەی کە دێتەمێشکیدا بەبێ ئەوەی هەوڵی سانسۆرکردنی بدات، بیڵێت. گرنگ نییە ئەوەی دەوترێت بەنرخ بێت یان بێبەها .لە ڕاستیدا لە دەروونشیکاریدا هیچ شتێکی ناگرنگ نییە و هەموو شتێک گرنگە، تەنانەت هەڵەیەکی بەڕواڵەت بێئاگا لە گوتنی وشەیەکدا.
- لێکدانەوەیخەونەکان: لە دانیشتنە دەروونشیکارییەکاندا خەونەکان بەشێوەیەکی نەریتی و نەڕەمزی لێکدەدرێنەوە، بەڵکوو ناوەڕۆکی خەونەکان – هەمناوەڕۆکی ئاشکرا و هەمناوەڕۆکی نائاشکرای خەون – لە چوارچێوەی ژیانی شیکارکەردا دەکۆڵدرێتەوە. زیگمۆند فرۆید دەڵێت «خەونەکان ڕێگای سەرەکی نائاگان».زۆر جار خەونەکان ناوەڕۆکی سەرکوتکراوی هۆشیاری لە فۆرمێکی شێواودا دەخەنەڕوو.
- پشکنینی ئاستی پەیوەندی نێوان دەروونشیکار و شیکارکەر: دەروونشیکارانی هاوچەرخ گرنگییەکی تایبەت دەدەن بەو داینامیکیانە کە لە دانیشتنەکەدا ڕوودەدەن. ئەوەی لە دانیشتنەکەدا لەنێوان دەروونشیکار و شیکارکەر لە ساتەوەختەکەدا ڕوودەدات و چۆنیەتی کاردانەوەی بەرامبەر بارودۆخەکان مۆدێلێکی زیندووە بۆ ئەوەی کە ئەگەریهەیە لە دەرەوەی دانیشتنەکان چی پیشان بدات و هەر بۆیەش بۆ دەروونشیکارەکە گرنگە.
🌟ئامادەی لهبارەی ئەم شێواز و کاریگەریانەی ڕاوێژکارییه زیاتر بزانیت؟
📲هەر ئێستا ئینستاگرامەکەمان فۆڵۆو بکەن و سەردانی پۆستە پەروەردەییەکان بکەن!
دانیشتنی دەروونشیکاری چۆن بەڕێوە دەچێت؟
ئەمکۆبوونەوانە بەلایەنی کەمەوە یەک کۆبوونەوە و زۆرترینی ٦ کۆبوونەوە لەهەفتەیەکدا ئەنجام دەدرێن.لەدانیشتنەکاندا، شیکارکەر زۆربەی کاتەکان قسە دەکات و چی دێتە مێشکیدا دەیگێڕێتەوە. دەروونشیکار زیاتر گوێگرە، بەڵام گوێگرێکیچالاکە کە هەوڵ دەدات میکانیزمی بەرگریکردن، نەخشە دووبارەبووەکان، خلیسکانی زارەکی و شتی لەوجۆرە بدۆزێتەوە کە کەسەکە لەگەڵ شیکارەکاندا هەستی پێ ناکات.
دەروونشیکاری چەندکات دەخایەنێت؟
لە مۆدێلی کلاسیکی دەروونشیکاریدا کە ژمارەی دانیشتنەکان لەنێوان ٣ بۆ ٦ دانیشتن لەهەفتەیەکدا، بە شێوەی ئاسایی لەنێوان ٣ بۆ ٥ ساڵدا دەخایەنێت، بەڵام مەرج نییە ئەم بڕە گشتی بێت. لە بنەڕەتدا فەلسەفەی دەروونشیکاری ئەوەیە کە نائاگایی هەرمرۆڤێک سیستەمێکی ئاڵۆز و ناوازەیە کە بە فۆرمول یان تەکنیکی پێشوەختە ئامادەکراو بناسین. بۆیە لەکاتی ئامادەکاری، چاوەڕوان بن کە ڕەنگە پرۆسەکە ساڵانێکی زۆری بخایەنێت. لە مۆدێلە هاوچەرخەکانی دەروونشیکاریدا، کە چارەسەریدەروونی لەخۆ دەگرێت و ژمارەی دانیشتنەکان زۆرجار لنێوان 1 بۆ 3 دانیشتن لەهەفتەیەکدایە، ڕەنگە ئەم ماوەیە درێژتر بێت.
جیاوازی نێوان دەروونشیکاری و چارەسەریدەروونی چییە؟
جیاکردنەوەی ئەو دووانە زۆر ئەستەمە. لەنێو بیرمەندانی دەروونشیکاریدا زۆر جار دووگرووپ هەن کە دەروونشیکاری وەک جۆرێک لە چارەسەریدەروونی دەزانن و گرووپی بناژۆخوازی دیکەش هەن کە پێیان وایە لە بنەڕەتدا لە چارەسەریدەروونی جیاوازە و لەڕاستیدا چارەسەرکردن کاریگەری لاوەکیی دەروونشیکارییە و ئامانج لە دەروونشیکاری نییە. ئەمڕۆ ئەم دووانە ئەوەندە پەیوەندییەکی نزیکیان هەیە کە زۆرێک لە چارەسەرکەران چارەسەریدەروونی، دەروونشیکاری دەکەن. بەڵام ئەگەر بمانەوێت کەمێک وریاتر ببین، چارەسەریدەروونی ڕێبازی جیاواز لەخۆ دەگرێت، وەک ڕێبازی ڕەفتاری مەعریفی یان چارەسەری هێڵکاری، کە گرنگی بە ڕەفتار و ناسین و هێڵکاری دەدەن. جەختی چارەسەریدەروونی یان چارەسەریدەروونی شیکاری هەمان شتە کە لە دەروونشیکاریدا هەیە، واتە گرنگی بە نائاگا دەدات.
ئایا لە دەروونشیکاریدا چارەسەر هەیە؟
بە شێوەیەکی ئاسایی نەخێر. چارەسەرەکە لەگەڵ فەلسەفەی دەروونشیکاریدا ناگونجێت. گریمانەی دەروونشیکاری ئەوەیە کە هەموو چارەسەرەکان لە جیهانی ناوەوەی دەروونشیکاردان و هەر بۆیە هیچ شتێک لەدەرەوەی ئەو ناتوانێت کار بۆ جیهانی ناوەوەی بکات. لەڕاستیدا چارەسەرەکان لە شیکاری ئەزموونی ناوەوەی دەروونشیکارەوە دێنە دەرەوە. بیرمەندانی دەروونشیکاری لێرەدا بۆچوونی جیاوازیان هەیە. تاقمێکی دەروونشیکاران بەتەواوەتی ڕێگەچارەی قەدەخەدەکەن، لەکاتێکدا کۆمەڵێکی دیکەی دەروونشیکاران پێیان وایە کە پشتگوێخستنی جیهانی دەرەکی ڕەنگە ناڕازیبوونی ئەوکەسەی بە شێوەیەکی دروست بارودۆخی دەرەکی دەروونشیکەرەوە بەکەم بزانێت و دواجار ببێتە هۆی ڕووخانی. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هەموو دەروونشیکارەکان لەسەر ئەو باوەڕە دامەزراون کە چارەسەرە دەرەکییەکان ناتوانن گۆڕانکارییەکی گەورە لەمرۆڤەکاندا بکەن.
📚📲بۆ گەیشتن بە نوێترین ناوەڕۆکی دەروونناسی، هەر ئێستا بەشداری کەناڵی تێلێگرامەکەمان بکە!
دەروونشیکاری بۆ کێ گونجاوە؟
پرۆسەیەکی درێژخایەن و بەسەبرە. لە سەرەتادا ئەم شێوازە چارەسەرکردنه بۆ ئەو کەسانە گونجاوە کە تاقەتێکی سەبریان هەیە بۆ ماوەی چەند ساڵێک کار لەسەر پێکهاتەیدەروونی خۆیان بکەن بۆ ئەوەی لە درێژخایەندا ئەنجامێکی قووڵتر ئەزموون بکەن. لە پلەی دووەمدا بۆ ئەو کەسانە گونجاوە کە لە دۆخێکی نائاساییدا نین، چونکە بارودۆخی نائاسایی هەندێک جار پێویستی بە کردەوە هەیە، ئەمەش یەکێک لە چالاکییە سەرەکییەکانی دەروونشیکاری نییە. بەڵام هەر دەروونشیکارێک چارەسەرخواز لەدۆخی نائاساییدا ڕەوانەی پزیشکانی پسپۆڕی دیکە دەکات. لە کۆتاییدا ئەم شێوازە لە چارەسەری بۆهەموو کەسێک گونجاوە. ئێمە پێمان وایە کە هیچ مرۆڤێک مەرج نییە تەندروست بێت، و هەموومان لەباشترین حاڵەتدا «دەروونی» ببین. بۆیە بۆ هەموو کەسێک گونجاوە. ئەو کەسانەی کە تووشی خەمۆکی، ململانێیسۆزداری، ترسیسۆزداری، شێوازی ڕەفتاری خۆتێکدەر، تێکچوونیکەسایەتی، یان کێشەی بەردەوامی پەیوەندیکردنیان هەیە، هەموویان دەتوانن سوود لە دەروونشیکاری وەربگرن.
🤔ئایا دەربارەی دەروونشیکاری پرسیارت هەیە؟📖 وەڵامەکانت لە بەشی بابەتەکانمان بدۆزەرەوە!
لەژووری دەروونشیکاریدا چی ڕوودەدات؟
دەروونشیکاری زۆر جار شتێکی ئاشنای هەیە: قەنەفە. لە ڕێبازە کلاسیکەکاندا، دەروونشیکەرەوە لەسەر قەنەفەکە پاڵ دەکەوێت و دەروونشیکار نایبینێت و لە پشت قەنەفەکەوە دادەنیشێت. پەیوەندی لە ڕێگەی دەنگەوە دادەمەزرێت، و لەگەڵ دەروونشیکەرەوە بەرکەوتنی چاویان نییە. هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە لە شێوەی کلاسیکدا، پێیان وا بوو کە هەموو شتێک کە ڕەنگە پەیوەندییەکانی دەروونشیکەرەوە تێک بدات، پێویستە لە دیدگاکەیدا لا ببرێت بۆ ئەوەی ژینگەیەکی بێلایەن ئەزموون بکات. ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان دەروونشیکار و شیکارکەر، وادەکات دەروونشیکەرەوە لە کاردانەوەکانی دەروونشیکار نیگەران بێت، و بەم شێوەیە پرۆسەی پەیوەندییەکەی تێک دەدات. بەڵام لە شێوەی هاوچەرخدا ئەم بیرۆکەیە زۆر باو نییە.
یان زۆرجار دەروونشیکار و دەروونشیکەرەوە ڕووبەڕووی یەکتر دادەنیشن. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە لە دەروونشیکەرەوە هاوچەرخدا وا گریمانە دەکرێت کە کاردانەوەکانی دەروونشیکارەکە، تێکچوون دروست ناکەن، بەڵکوو دۆخێکی نوێ دروست دەکەن، کە دەتوانرێت شیکاری بۆ بکرێت.
داوا لەدەروون شیکەرەوە دەکرێت هەرچییەک دێتە مێشکی خۆیەوە دەری ببڕێت. دەروونشیکار هەوڵ دەدات لە پەیوەندییە ئازادەکانی دەروون شیکەرەوە نەخشەکانی پەیوەندیکردن، بەرگریکردن، ترس و خەیاڵە نائاگاکانی دەربهێنێت.
ئایا هیپنۆتیزی لە دانیشتنەکانی دەروونشیکاریدا بەکار دەهێنرێت؟
نەخێر تەنیا ماوەیەکی زۆر کورت لە مێژووی دەروونشیکاریدا هیپنۆتیزی بەکارهێناوە. لە سەرەتادا وا گریمانە دەکرا کە مرۆڤەکان دەتوانن بە هیپنۆتیزی دەستیان بە یادەوەری و زەبرەکانی منداڵی خۆیان بگات. بەڵام ئەم شێوازە زۆر زوو هەڵوەشایەوە و «وەبیرهێنانەوەی ڕەها» جێگەی خۆی گرتەوە. وەبیرهێنانەوەی ڕەها ، دەروونشیکار و دەروون شیکەرەوە هەوڵ دەدەن دەستیان بە زەبر و یادەوەرییەکان بگات لەکاتێکدا دەروونشیکار ئاگاداری کردار و بیرکردنەوە و هەستەکانییە.
دەروونشیکار کێیە؟
کەسێکە کە ڕاهێنانی دەروونشیکاری پێشکەوتووی وەرگرتووە و خۆی چارەسەری بۆ کراوە و سوود لە ڕێنمایی سەرپەرشتیار وەردەگرێت. دەروونناس و پزیشکی دەروونی دوای تەواوکردنی زانکۆ و چوونه نێوپەیمانگاکانی ڕاهێنانی دەروونشیکاریی، دەتوانێت شیکاری ئەوانی دیکە بکات.
دەروونشیکاری یان چارەسەرێکیدەروونی بۆ من گونجاوە؟
دەروونشیکاری هاوبەشییەکی دۆستانەیە، دۆستایەتی ئەو شوێنەیە کە پێویستی بە کەمترین تەندروستی هەیە. بۆیە بە تایبەتی بەدوای کەسێکدا بگەڕێ کە دەروونشیکاری بۆ کراوە و کەمترین ئاستی تەندروستی دەروونی هەبێت و ئاگاداری کێشە و سنوورەکانیان بێت.
بێگومان ئەمە لە ڕیزی یاسا ئیجبارییەکانی دەروونشیکارییە کە دەبێت دەروونشیکار و چارەسەرکەری دەروونی خۆیان شیکاریان کردبێت، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگە پاشخان و لێهاتوویی ئەو هەڵسەنگێنن. هەروەها پێشنیار دەکەین بەدوای کەسێکدا بگەڕێیت کە پێشینەی پەروەردەیی دروست و ئەزموونی پەیوەندیداری هەبێت. هەروەها بتوانیت لەگەڵیدا هەست بە سەلامەتی بکەیت و بە ئاسانی بتوانیت باسی کێشە کەسییەکانت لەگەڵدا بکەیت.
گرووپی دەروونناسانی نۆرینگەی تاو، گرووپێکی تایبەتمەند لە باشترین دەروونناسانی کلینیکی شیکاری لە بوارە جیاوازەکانی دەروونناسیدا لەخۆ دەگرێت. لەم نۆرینگەیەدا خزمەتگوزاری دەروونی بە هەر دوو زمانی فارسی و کوردی پێشکەش دەکرێت بۆ حجزکردنی ڕاوێژکاری دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بگرن.
سهرچاوه