چۆن هۆکاری نائاگا یان «خاڵە کوێرەکان» لەسەر هەست و ڕەفتارەکانمان کاریگەرییان هەیە؟
نەخۆشەکانی دەروونشیکاری بە مەسەلەی بێزارکەر دێنە لام وەکوو «سێ خۆشەویستە کۆنەکانم ناپاکییان لێکردووم. بۆچی بەردەوام کوڕە هەڵەکانم خۆشدەوێت ؟» یان «کاتێک بێزار دەبم بەردەوام بەسەر سەرۆکەکەمدا هاوار دەکەم و ئێستا دەترسم لە کارەکەم دەربکرێم». هەروەها بە بیروڕا و هەستێکی دڵتەزێنەوە دێنەلام. بۆ نموونە «هەر جارێک سەیری ئاوێنە دەکەم هەست دەکەم کە ناشیرینم».
پێشتر زۆربەیان چەندین کاتژمێریان بۆ بیرکردنەوە لە ئەو پرسانە تەرخان کردووە، زۆرتر داوای ڕاوێژکاری لە هاوڕێ و خێزانەکانیان دەکەن. تەنانەت زۆرێک لەوان وتار دەرمانی کورتتر و ئامانجدارەکانی دیکەیان تاقیکردۆتەوە، بەڵام هێشتا هێور نەبوونەوە. بۆیە ئێستا بەو هیوایەی کە بە هۆکارە بنەڕەتییەکانی کێشەکانیان بەگەن و یارمەتیدەریان بێت، بڕیاریان داوە هێزێکی زیاتر بخەنە ناو پرۆسەیەکی قووڵترەوە.
دەروونشیکاری بە چ شێوەیەکە؟
زۆربەمان ئەو وێنانەی کە لە فرۆید و ئۆفیسەکەی بینیومانە، دێنە بەرچاومان: قەنەفەیەکی چەرم، فەرشێکی هەندێک تۆزاوی، و پیاوێکی سپی پێستی پیر، سمێڵدار و بۆر کە سەیری چاویلکەکانی دەکات. ڕەنگە کاریکاتۆرێکی کارتۆنی لە ڕۆژنامەی نیۆیۆرکەردا لەخەیاڵتدا بێت کە کەسێکی عیرفانیی ودەستلێنەدراو و لە تۆ پیرۆزتر بێت. ڕەنگە دەروونشیکاری ڤیدیۆیەکی وەبیر بێتەوە کە گوایە دەتوانێت مێشکت بخوێنێتەوە و هەموو هیوا و ترس و جنۆکە و نهێنییەکانت ببینێت.
لێرەدا هەواڵێکی خۆش کە هەیە دەروونشیکاری ئەمڕۆ بۆ گۆڕانکاری ئامادەیە. دەروونشیکاری زیاتر و زیاتر دەبێتە هەوڵێک کە تێیدا هەم نەخۆش و هەمشیکارکەر دەنگیان هەبێت. ئەو ڕۆژانە ڕۆیشت کە دەروونشیکارەکان بەو مانایەی کە ئەوان باشتر دەزانن بە چاوی سووکەوە سەیری نەخۆشەکانیان دەکرد. ئەمڕۆ دەروونشیکاری زیاتر گفتوگۆیەکە لەگەڵ چارەسەرکەرە کە زیاتر وەک ڕێبەرێک کاردەکات نەک وەک خودایەک. وەدواتر بۆ ئەوەی کە کێ دەبێتە دەروونشیکار قەیرانی ناسایەتی هەیە. شیکارانی ئەمڕۆ بریتین لە ژنان، کەسانی ڕەنگاوڕەنگ، ئێڵ جیبیتی کیو (LGBTQ)و لە کولتوورەکانی سەرتاسەری جیهانن.و ههروهها ئێستا دەروونشیکارانی تاو بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەن به شێوەی ئۆنلاین بەردەستن، بۆ گرتنەوەی جەلەسەی دەروونشیکاری کلیک بکە.
جۆرە جیاوازەکانی وتاردەرمانی
جۆرەکانی دیکەی وتاردەرمانی بە شێوەیەک داڕێژراون کە لە ماوەی چەند هەفتەیەک یان چەند مانگێکدا ئامانجدار و کارا و یارمەتیدەر بن. زۆر جوان دیارە، دروستە؟ منیش لەگەڵ ئەوە هاوڕام. چارەسەرە کەموکورتەکان بۆ هێمن کردنەوەی خەڵک لە ژان و ئازارەکان داڕێژراون، بوارەکەمانی پەرەپێداوە و لە سەرانسەری جیهاندا یارمەتی ملیۆنان کەسی داوە. ئەمەی خوارەوە لیستێک لە چەند شێوازی چارەسەری بەسوود و کورتخایەنن کە پەیوەندییان بە دەروونشیکارییەوە هەیە بەڵام جیاواز لە ئەوانەن:
- چارەسەری هەڵسوکەوتی یان (ڕەفتاری) مەعریفی (CBT)
- چارەسەری هەڵسوکەوتی یان (ڕەفتاری)
- چارەسەری هەڵسوکەوتی یان (ڕەفتاری) دیالێکتیکی (DBT)
- چارەسەری نێوان کەسەکان (IPT)
- چارەسەری دەروونی پشتیوانی
هەروەها چارەسەرەکانی دەروونشیکاری یان دەروون داینامیکییەکان بۆ ئەوەی کە یارمەتیت بدەن بتوانیت باشتر لەخۆت تێبگەیت ولە کۆتاییدا هەست بە باشتربوون بکەیت، داڕێژراون. چارەسەری لەسەر ئەم مانایە دامەزراوە کە هۆکارە نائاگاکان یان «پەڵە کوێرەکان»کاریگەرییان لەسەر هەست وهەڵسوکەوتەکانمان هەیە. ئامانجی ئەوەیە کە یارمەتیتان بدات تا تێبگەن کە چۆن ئەم خاڵە کوێرانە بۆ ئەوەی شتەکان بە ڕوونی ببینن ڕێگریتان لێدەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی هەست و سۆزی ئازاربەخش یان دووبارەبوونەوەی ئەزموونی ناڕەزامەندی و ناخۆش. زۆرجار گرنگی بە باسکردنی منداڵی و ڕابردووت دەدرێت بۆ ئەوەی تێبگەیت کە یادەوەری و ئەزموونەکان چۆن پەیوەندییان بە کێشەکانی ئێستاتەوە هەیە.
👈بۆ زانیاری زیاتر لەسەر دەروونشیکاری ئەم بابەتە بخوێنەرەوە
شیکارکەر هاوبەشێکە کە یارمەتیتان دەدات بۆ تێگەیشتنی شێوازی ئەنجامی نموونەکانی هەڵسوکەوت لە کۆبوونەوەکانی چارەسەری هۆشیارتربن. ئەم پرۆسەیەی گواستنەوە، یارمەتیت دەدات باشتر لە هەڵسوکەوتەکانت لەگەڵ شیکارکەر و چ لەگەڵ کەسەکان و نەخشەکان لە ژیانی ڕاستەقینەتدا تێبگەیت. ئەو نەخشە بۆ ئەوەیە کە یارمەتیت بدات تا بتوانیت وەڵامەکانی خۆت بە ئاسانکاری لێهاتووانە تیمارکەر بدۆزیتەوە، دارێژڕاوە.
دەروونشیکاری چارەسەرێکی خاوترە کە کاتێکی زیاتری دەوێت، زۆرجاریش کۆبوونەوە لەگەڵ تیمارکەرەکەت زیاتر لە یەکجار لە هەفتەیەکدا لەخۆ دەگرێت. وە لە هێزی کاری ئەمڕۆدا زۆر بە دژواری دەتوانێت کرێکاران تێ بگەیەنێت کە لە ڕۆژانی نەخۆشی دا کاتێک بەهۆی ئەنفلۆنزاوە دەلەرزن، دانانی چاوپێکەوتنێکی ئاسایی تەندروستی دەروونی لە پلانی کارەکەتدا دەتوانێت زۆر قورس بێت. پێویستە بۆ گۆڕینی سیاسەتەکان لەگەڵ حکومەتدا زۆر زیاتر کار بکرێت. وەکوو کۆمپانیاکانی بیمە وتاردەرمانی بە هەموو شێوازەکان بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی لەبەردەست دابنێن. لەم ناوەندەدا ژمارەیەک پەیمانگای ڕاهێنانی دەروونشیکاری، نۆرینگە و ڕەوانەکردن بۆ ئەو کەسانەی کە توانای دارایی سنوورداریان هەیە بە تێچووی کەم پێشکەش دەکەن.
وەکوو کارکردن لەگەڵ باخەوان
کۆمەڵەی دەروونشیکاری ئەمریکی بڕیاریدا کاتی ئەوە هاتووە چیرۆکەکەمان، تەواو بە وێنەیەکی نوێ کە دەروونشیکاری ئەمڕۆ چۆنە بگێڕینەوە. یەکەم کارمان نوێترین ڤیدیۆکەمانە، گەیشتن بە ڕەگ و ڕیشەی کێشەکەیە، کە تێیدا لێکچوونی باخەوان و دارێک بەکار دەهێنین تا جەوهەری پەیوەندییەکی مۆدێرن لەنێوان دەروونشیکار و نەخۆشەکەی بکێشینەوە.
دەروونشیکاران لە ڕەگ و ڕیشەی کێشەکان پرسۆکن. وەکوو باخەوانەکان، ئێمە لەگەڵ نەخۆشەکان بۆ هەڵکۆڵینی قووڵ، پاککردنەوەی گژوگیاکان و خواردنی خاکەکە، تاوەکوو جارێکی دیکە دار و گیاکان بتوانن گەشە بکەن کار دەکەین. ئێمە نەخۆشەکان هان دەدەین کە کاتەکانیان بۆ گێڕانەوەی چیرۆکەکانیان تەرخان بکەن، بە ئازادی قسە بکەن، ڕێگە بدەن مێشک و یادەوەرییەکانیان سەرگەردان بن. دەروونشیکاری پێکەوە، بە هێواشی بەڵام بە دڵنیایەوە، پرۆسەیەکە کە دەتوانێت بۆ ئەوەی لە خۆت تێبگەیت، لە نیشانە سۆزداریی ئازاربەخشەکان ڕزگارییت بێت و پەیوەندییە کەسییەکانت باشتر ببێت، و بۆ ئێوە یارمەتیدەرێکی باش بێت.
💬 بەشداری کەناڵی تێلێگرام بکە و یەکەم کەس بە کە زانیاری لەسەر ناوەڕۆکی بەسوود ههیه: تێلێگرام تاو
سەرچاوە:
ئەم بابەتە بە ناونیشانی “Psychoanalysis Gets to the Root of the Problem” لە ماڵپەڕی psychologytoday بڵاوکراوەتەوە و لەلایەن گرووپی دەروونناسانی نۆرینگەی تاو بۆ زمانی کوردی وەرگێڕدراوەتەوە.