آنچه در این مقاله خواهید خواند:
Toggleمادی فێریمان
مادی فێریمان، دوای ئەم هەموو ساڵە هێشتا قسە دەکات. ڕەنگە دەروونشیکاری لەدایکبوونەوەیەکی دووبارە ئەزموون بکات.مادی فێریمان1، تەمەن ٢٥ساڵ، ئەمهەفتەیە، لەکاری کۆمەڵایەتی لەکۆلێژی ئاسمیت2 کاندیدی بڕوانامەی ماستەرە. نەک تەنیا بۆ بینینی «خزمەتکار» لە برادوێی3 بەڵکوو بۆ کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمەڵەی دەروونشیکاری ئەمریکی لە هۆتێلی هیلتۆن میدتاون4 لە نیویۆرک. لەگەڵ نزیکەی 1600 دەروونشیکارانی ڕاهێنان و عاشقانی دەروونشیکاری ئامادەبوو. فێستیڤاڵی چوار ڕۆژە ی دەروون کانێکی پڕ بەرهەمی سیمینارەکان، لە بنەڕەتەوە بۆ ناڕوون، لە پراکتیکییەوە بۆ سیاسی بوو. دەتوانیت لە بابەت خەونە تەلەپاتییەکان و هۆلۆگرامی کوانتۆمی فێربیت، کە پەیوەندییان بە دیاردەی پاردا سایکۆلۆژییەوە هەبوو و زۆر زۆر لە دەرەوەی تێگەیشتنی ئەم پەیامنێرە بوون. لە سیمینارێکی دیکەدا فیلمی «پاسێک بەناوی شەهوەت» لە ڕوانگەی دەروونشیکاری پەیوەندیدار و پێکهاتەیەوە تاوتوێ کرا.
گفتوگۆکان لە بواری چاودێری هاوبەش لە کۆمەڵگە کەمداهاتەکاندا، کارکردن لەگەڵ تەکنۆلۆژیاکانی وەک ڤیدیۆ کۆنفرانس؛ وە چۆنیەتی کاریگەریکردن لەسەر خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و سیاسەتە گشتییەکانیتر بەردەوام بوو. کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە ئەخلاقی پیشەیییەکانی تەندروستی دەروونی کە سەرنجیان لەسەر کەسایەتییە گشتییەکان دەدا. لە دوایین ژماردندا نزیکەی ٣٠٠ داواکاری بۆ خۆی ڕاکێشابوو.
فرۆید
پێناچێت کە فرۆید چەمهەڵنەگر لە بەرامبەر ڕێکخستنەوە- یان تەنانەت لاکانیش -زۆر لە دەوروبەری هەبن. هەرچەندە دەتوانیت ئامادەی سیمینارێک بیت لەسەر بابتی «پیاوی گورگ5»، یان سیمینارێکی دیکە لەسەر بابتی نامەنووسی نێوان فرۆید و چێژوەرگرتن لە خوێندکارەکەی، ساندۆرفڕێنزی6. و ئارگومێنتەکەیان، کە بووە هۆی گفتوگۆیەکی زیندوو سەبارەت بە بەزاندنی سنوورەکان و چۆن بیرۆکەکان دەربارەی ئەوان پەرەیان سەندووە، وە بە خۆشگوزەرانی سەرقاڵ بوون.
یەکێک لە بینەران باسی لەوە کرد کە چۆن کاتێک کە فێرخواز بوو، سەرپەرشتیارەکەی لێیداوە بەهۆی ئەوەی کارتۆنێکی نیویۆرکی بە یەکێک لە کڕیارەکانی داوە. سەبارەت بە سەرپەرشتیارەکەی گوتی: «تەواوی شەش مانگەکەی بە ئەشکەنجەدانم بەسەر برد». کارتۆنی ئابڕووبەرانە چی بوو؟ «بیرم نایەت.»
بەشداربوویەکی دیکە بە بینینی پەیامنێرێک بە گاڵتەوە گوتی «نامەوێت ڕۆژنامەکان وا بیر بکەنەوە کە سەری نەخۆشەکانمان ماچ دەکەین».
🔗دەربارەی تیۆرییە سەرسوڕهێنەرەکانی فرۆید زیاتر بزانە! بۆ خوێندنەوەی بابەتی سەرنجڕاکێش و شیکاری قووڵ لەسەر ئەم دەروونشیکارە گەورەیە، ئێستا کلیک بکە.
جەیمی ستیل
بەڵام ئێمە بەرەو پێشەوە دەڕۆین. ئاهەنگی کۆکتێلی سێشەممە بۆ بینەرە نوێیەکان بوو، لەگەڵ میزدا جێکی تا ڕادەیەک بەسۆز کە نیشانی دا ئەوانەی لە کۆمەڵگەی دەروونشیکاری دان پێناچێت دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتییان هەبێت. (یان ڕەنگە فێری ئەوە بوون کە ڕووبەڕووی ببنەوە). جەیمی ستیل7، تەمەن 33ساڵ، چارەسەرکەری خێزانی مۆڵەتپێدراو لە ئەتلەنتا کە تاتۆی لە گولی لالەوە گوڵیتری بە قەبارەی ڕاستەقینە لەسەر هەر دوو دەستی دروست کردووە، ڕاگەیاندووە کاتێک لەسەر بڕوانامەی ماستەر لە تیۆری سیاسیدا کار دەکات تیۆری سایکۆلۆژیای هەڵخەڵەتاندووە و ڕێڕەوی ژیانی گۆڕیوە.
لە ئێستادا ساڵێک بەسەر مەشق و ڕاهێنانەکانی لە پەیمانگای دەروونشیکاری زانکۆی ئیمۆریتێ8 دەپەڕێت. ئاماژەی بەوەش کردووە، «زۆر حەزم لەوەیە کە تەکنۆلۆژیا چۆن کاریگەری لەسەر دەروونی دەبێت، چۆن ئەرکی ‘خۆ’ دەبێتە هۆی پچڕانی پەیوەندی». دەروونشیکاری بە شێوەیەک قسەمان لەگەڵ دەکات کە تیۆری و ستانداردە هاوچەرخەکان نایزانن. پزیشکانی کلینیکی بۆ کارکردن لەگەڵ نەخۆشەکان بەدوای ڕێگەیەکی جیاوازدا دەگەڕێن.
خاتوو فێریمان، لە کۆلێژی ئاسمیت لەگەڵ کەسانی بێماڵ و حاڵ کار دەکات کە ئالوودەی ماددە هۆشبەرەکانن، و دەروونشیکاری پەیوەندیدار لەگەڵ ئەم نەخۆشانە بەکار دەهێنێت.(ئەو گوتی مەنهەجی خوێندنی کۆلێژەکەی لەسەر بنەمای تیۆری سایکۆداینامیک دامەزراوە). ناوبراو ئاماژەی بە نەخۆشەکانی کرد و گوتی: خەڵکەکەم هێرۆین بەکار ناهێنن چونکە ڕۆژێک بڕیاریان داوە. داخورپێنە هەبوو، ماددە هۆشبەرەکان تەنیا نیشانەیە. ناتوانیت لە کەسێک تێبگەیت ئەگەر نەزانیت بۆ چی.
ستییفانی زیگمۆندی
هەروەها لە ئامادەبووانی ئەو شەودا ستییفانی زیگمۆندی9 تەمەن ٢٩ساڵ بوو، خوێندکاری پزیشکی لە سەنتەری پەروەردە و لێکۆڵینەوەی دەروونشیکاری زانکۆی کۆڵۆمبیا، کە بە گوتەی خۆی ئەو فێر دەبێت ببێتە گوێگرێکی باشتر و پزیشکێکی باشتر.
ئەگەر دەروونشیکاری هێشتا توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم قەیرانە بوونگەرایە هەبێت کە لەلایەن چاودێری بەڕێوەبردن هێرشی دەکرێتە سەر، وە لەگەڵ ڕێگا کورتخایەنەکانی وەک چارەسەری مەعریفی، چارەسەری ڕەفتاری و دەرمانی تەحەدای لەسەرە، ئەوا پارادایمێک کە بۆ ئەم گرووپە بە ئازیز دەمێنێتەوە.
کۆمەڵەی دەروونشیکاری ئەمریکی (بە ناوی APsaA) کە ١٠٧ساڵ لەمەوبەر دامەزراوە. ڕاپۆرت دەکات کە ژمارەی کاندیدەکانی ڕاهێنانی دەروونشیکاری لە دامەزراوەکانیدا لە ٥ ساڵ لەمەوبەرەوە لە ٧٩٤ بۆ ٨٢٧ کەمێک زیادی کردوو. ئەو ژمارەیە کاندیدەکانی زیاتر لە 50 دامەزراوە لە سەرتاسەری وڵاتدا کە لە ژێر چاودێری APsaAنین ناژمێرێت، لەنێویاندا زیاتر لە 30 دامەزراوەی سەر بە یەکن. ڕاهێنان دەتوانێت لە دوو بۆ چوار ساڵ بخایەنێت، و چارەسەری کەسی لە خۆدەگرێت.
بێگومان ئەندامەکان کەمێک بەرگری دەکەن لەوەی کە سەرۆکی APsaA هاریت وۆڵف وەک لێدانێکی ئاسایی لە فرۆید دەیبینێت.
گوتی: «پیشەکە هێشتا دەتوانێت لەگەڵ ڕەوتە کۆمەڵایەتییەکان و سیستەمێکی چاودێری تەندروستیدا ململانێ بکات کە بەدوای چارەسەری خێرادا دەگەڕێت». بەڵام بۆ ئەوەی لە کورت بینی ڕەقەوە بچێتە ناو کۆمەڵێک تیۆری کلینیکی مۆدێرن، ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی و جووڵەی توێژینەوە لە خۆیدا کاتێکی زۆری خایاندووە. قەنەفەکان هێشتا هەن، ڕێگای نەریتی بۆ دەروونشیکاری هێشتا بە واتای بینینی چارەسەرکەر هەفتەی چەند جارێک بۆ ساڵانێک یان تەنانەت دەیان ساڵە. دکتۆر وۆڵف دەڵێت: «پارادۆکسەکە ئەوەیە کە لەم کۆمەڵگایە ئاژاوەگێڕەدا، هیچ کاتێک زیاتر پێویستی بە دەروونشیکاری نەبووە».
مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو کۆمەڵێک پزیشکی دەروونی و دەروونناس و توێژەری کۆمەڵایەتی نامەیەکیان بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرکتایمز نووسی کە سەرۆک ترەمپ لە ڕووی دەروونییەوە ناسەقامگیرە و تووشی نەخۆشییە دەروونییەکان بووە کە وای کردووە نەتوانێت خۆی کاندید بکات ئەمەش پێشێلکردنی یاسای گۆڵ واتەڕی ئەمریکی بوو، یاسایەک کە کۆمەڵەی پزیشکی دەروونی ئەمریکی لە ساڵی ١٩٧٣ پەسەندی کرد. و دەڵێت نائەخلاقییە کە دەستنیشانکردنی دەروونی بۆ کەسایەتییەکی گشتی بگەڕێنرێتەوە بەبێ ئەوەی پشکنین بۆ بکرێت.
A.P.A.، کە گرووپێکی زۆر گەورەترە لە چارەسەرکەرانی دەروونی لە APsaA، بە پاراستنی سیاسەتەکەی لەنێو ئەندامەکانیدا کاردانەوەی هەبوو.بەڵام ڕێکخراوەکەی دکتۆر وۆڵف10 بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ئازادی قسەکردنی بە ئەندامەکانی دا و زۆرێکیان ئەو کارەیان کرد و بەردەوامیشیان هەیە.
گرووپێک بە ناوی «ئەرکی ئاگادارکردنەوە» ئیلهامیان لەو مەرجە یاسایییە وەرگرتووە کە ئەگەر نەخۆشەکە مەیلی زیانگەیاندن بە خۆی یان کۆمەڵگا هەبێت چارەسەرکەر ناچار دەکات یاسای نهێنی بشکێنێت. دکتۆر وۆڵف دەڵێت: «ئەوان ئەم بیرۆکەیەیان لە شوێنێکی کلینیکییەوە بردووەتە ناو ناوچەی گشتی بۆ ئەوەی گەلی ئەمریکا ئاگادار بکەنەوە کە سەرۆکێکی مەترسیداریان هەیە». تا ئەم هەفتەیە، داواکارییەکی گرووپی ئەرکی ئاگادارکردنەوە بۆ دوورخستنەوەی دۆناڵدترەمپ لە کۆشکی سپی زیاتر لە ٧٠ هەزار واژۆی لەسەرە.
لە ئاهەنگی کۆکتێلی ڕۆژی سێشەممەدا، پێ دەچوو کەس پێناسەی وردی یاسای گۆڵواتەڕی نەزانێت، بەڵام زۆر کەس ئاگاداری ئەو هێرشە دەروونییە بوون و پێ دەچوو لەوەی کە بەشێکیان هەیە لەو کارەدا دڵخۆش بن.
خاتوو فێریمان دەڵێت: «تێکچوونی کەسایەتی سنووری و تێکچوونی کەسایەتی نێرگزی » و هۆشداری دەدات لەوەی کە ئەو هێشتا بڕوانامەکەی بەدەست نەهێناوە، لە ڕووی تەکنیکییەوە هیچ دەستنیشانکردنێکی نییە.
🌿هەست دەکەیت پێویستت بە یارمەتی هەیە؟
کلیک بکە و پەیوەندیمان پێوە بگرە.
لارا وایلاند
لارا وایلاند11، تەمەن 57ساڵ، دەروونناسێکی پراکتیکی لە ساڵی دووەمی خوێندنی لە سەنتەری دەروونشیکاری سانفرانسیسکۆ دەڵێت: «بیستوومە وەک کەسێکی خۆپەرستی زیانبەخش یان نمایشێکی خۆپەرست وەسفی دەکات. من ناڵێم تێکچوونی سنووری. کێشەکە، یەکێکە لە پلەکان: خۆشویستی خراپ یان شانۆیی دوو سنووری کۆتایی خۆشویستین. کەسێک کە بیرکردنەوەی ئەوەندە خۆپەرستە هەست بە متمانەیەکی تەواو دەکات کە هەموو شتێک وەک خۆی بیری لێ دەکاتەوە. ئەو ئەوەندە کراوەیە، خەڵک بانگهێشت دەکات بۆ ئەوەی بە شێوەیەک بیبینن کە دەروونشیکارێک دەیبینێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە:«بەڵام پێم وایە ئەوەی تێیدا ناسراوە ئەوەندە گرنگ نییە کە بە بیری خەڵک بهێنێت کە ئەوەی خەڵک دەیڵێن گرنگە. ناتوانین بڵێین تەنانەت ئەگەر سەرۆکیش ئەمەی گوتبێت، مەبەستی نەبووە.»
دکتۆر وۆڵف
دکتۆر وۆڵف پێشنیاری دەستنیشانکردنی نەخۆشی ناکات. گوتیشی: «پێم وایە ئامۆژگارییەکی باشمان بۆ کراوە کە ئاگاداری چۆنیەتی بەکارهێنانی زمانی دەستنیشانکردن بۆ کەسایەتییە گشتییەکان ببین». پێم وا نییە بەڕاستی یارمەتیدەر بێت. «پێویستە دەستمان بۆ ئەو کەسانە درێژ بکەین کە دەتوانن شتێک لەبارەی چاککراوەی ٢٥ەوە بکەن، نەک ناوی لێ بنێن».
سهرچاوه:
ئەم بابەتە بەناونیشانی “Still Talking After All These Years” لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا بڵاوکراوەتەوە ولەلایەن گرووپی دەروونناسانی نۆرینگەی تاو بۆ زمانی کوردی وەرگێڕدراوەتەوە.