دەروونشیکاری و شێوازەکانی بەکارهێنانی

دەروونشیکاری بە چەندین شێوازی جۆراوجۆر بەکار دەهێنرێت. دەروون‌دەرمانیی دەروونشیکارانەی کلاسیک بە شێوەیەک داڕێژراوە کە لەگەڵ پتانسیەل و توانایی نەخۆشێکی دەروون‌ئاڵۆز و خەمۆکی باڵغ (کە بە باشترین شێوە لەگەڵ داواکارییەکانی ژیان و کار ڕاهاتووە) بگونجێ. لە هەمان کاتدا دەروون‌دەرمانیی دەروونشیکاریانە بە ڕێژەیەکی زۆر بۆ بەشێکی بەرفراوانتر لە خەسارناسیی دەروونی بەکار دێ. بۆ نموونە: بۆ چارەسەریی ئاڵۆزیی کەسێتیی لە خۆپەرستی لەڕادەبەدەر (نارسیسیسم).

دەروون‌دەرمانیی دەروونشیکارانە

دەروون‌دەرمانیی دەروونشیکارانە بەگشتی بۆ گەورەساڵان کەمتر بە کار دەهێنرێت (یەک یان دوو جار لە حەوتوودا) و بە شێوەی حزووری بەڕێوە دەچێت. زۆربەی کات، ئامانج، چارەسەریی تەنیا یەک کێشەیە (وەک چارەسەریی کێشەی پەیوەندی‌گرتن یان کار)، خەمۆکی یان دڵەڕاوکێ. تەنانەت ئەگەر جێگۆڕکێیەک ڕوو بدات، زۆر جار لە پاشخاندا و بە لێک نەدراوەیی دەمێننەوە. بەڵام دەتوانن فەزای مامەڵەکردنێکی ڕاستەوخۆتر و چارەسەرکردنی کێشەکانی ژیانی نەخۆشەکە بڕەخسێنن.

هەندێک جار هەر دوو دەرمانخوازی بەشدار لەو پرۆسەی دەروون‌دەرمانی دەروونشیکارانە، لە قۆناخی داهاتووی چارەسەریدا بڕیار دەدەن ئەو پرۆسەیە جددیتر ببەنە پێش و قووڵتر لێی بڕوانن و زیاتر لە جاران بەشداری دانیشتنەکان بن.

🧠کاتی ئەوە هاتووە بۆ خۆت و ئارامی خۆت کات تەرخان بکەیت.
🔗کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری دەتوانێت خاڵی دەستپێک  بۆ گۆڕانکاری گەورە بێت.

منداڵان و مێرمنداڵان

منداڵان و مێرمنداڵان لەوانەیە هەندێک کێشەی دەروونی درێژخایەن وەک (خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، کەم خەوی، شەڕەنگێزییەکی زۆر، بیرکردنەوەی گوماناوی، ڕەفتاری ناچاری، کێشەی فێربوون، تێکچوونی خواردن و هتد) تەجروبە بکەن. ئەو  کێشەیه بۆی هەیە گەشەی دەروونییان بخاتە مەترسییەوە و ببێتە مایەی نیگەرانیی دایک و باوک، مامۆستا و هاوڕێیانیان.

بۆ ئەوان، شێوازی دەروونشیکاریی تایبەت بە تەمەنیان (وەک یاریکردن بە پەیکەرە، کەرەستەی‌یاری و نیگارکێشان) دابین کراوە کە ڕێگە بە منداڵ یان مێرمنداڵ دەدات ئەو شتانەی کە بێزاری دەکات دەریببڕێت.

شیکارانی منداڵ، پسپۆڕانێکن کە لە بەشی نائاگای پەیوەندییەکانی نەخۆشەکەیان دەگەن و وەڵامی گونجاویان پێ دەدەنەوە. بەوجۆرە یارمەتی منداڵەکە دەدەن تا ناکۆکی سۆزداری و ئەو کێشانەی ئەو منداڵە لەژێر کاریگەریی ڕاستەوخۆی ئەوان دایە و پەرەسەنی زەینی منداڵەکەیان تووشی گرفت کردووە، چارەسەر بکرێت.

🌟ئەگەر منداڵەکەت پێویستی بە یارمەتیی هه‌یه، دەروونناسانی تاو دەتوانن یارمەتیت بدەن و لە هەر کاتێکدا و لە هەر شوێنێک که بیت، تەنیا بە ناردنی داواکاری ڕاوێژکاری دەتوانیت لەگەڵ باشترین دەروونناسی منداڵان پەیوەندیت هەبێت.

دەروونشیکاری

سایکۆدرامای دەروونشیکاری

سایکۆدرامای دەروونشیکاری لە ئەمریکا و فەرەنسا پەرەی پێدراوە، بۆ ئەو نەخۆشانەی کە ڕێگرییەکی گەورەیان هەیە، و لە نوێنەرایەتیکردن و دەربڕین و وردکردنەوەی کێشەکانیان بۆ ئەوەی جیهانی ناوەوەیان پێکهاتە بکەن پێویستیان بە پشتگیری هەیە.

شوێنەکە سەرکردەیەکی شانۆنامە یان دەرهێنەرێک لەخۆدەگرێت، کە بۆ پێشنیارکردن، چوونە ژوورەوە و پەرەپێدانی دیمەنێک یارمەتی نەخۆشەکە دەدات (بۆ نموونە، یادەوەرییەک، هەستێک، دۆخی ڕاستەقینە). نەخۆش لەگەڵ چەندین هاوچارەسەرکەر یان ئەکتەر یاری دەکات و ئەو ڕۆڵانەی کە نەخۆشەکە بۆی دیاری دەکات بەئەستۆ دەگرن.

ئەرکی هاوچارەسەرکاران ئەوەیە کە بە شێوەیەکی هاوسۆزی لەم ڕۆڵانە وەک بەشێک لە نەخۆشەکە تێبگەن بۆ نموونە، لایەنە جیاوازەکانی ململانێیەک یان شتە گرنگەکانیان، و وەرگێڕانی مانای شاراوەی ئەم ڕۆڵانە بە نوێنەرایەتیکردنی پرۆسەی نائاگایی بنەڕەتییان (زۆربەی بەرگریکارانە). 

سەرکردەی شانۆنامەکە لەوانەیە لە هەر خاڵێکدا شانۆنامەکە ببڕێت و لێکدانەوەی بۆ بکات. شانۆنامەکە لەبەردەم نەخۆشەکەدا ڕێگە بە پەرەسەندنی پرسە سەختەکان دەدات و بۆ یەکگرتن و ناوەکیکردنیان ئاسانکاری دەکات. ئامانج لێی پەرەپێدانی تێڕوانینی نەخۆش بۆ ژیانی دەروونی خۆیەتی (بیرکردنەوە، هەست، خەیاڵ، خەون و ململانێ)، هەروەها پەروەردەکردنی چالاککردنی، بەم شێوەیە فەزای دەروونی (شانۆی ناوەوە) فراوانتر دەکات، کە پێکهاتە جیاوازەکان دەتوانن  تێیدا  لەبەرچاو بگیرێن و تێبگات.

کەپڵ تڕاپی

کەپڵ تڕاپی یان چارەسەریی کێشەی نێوان ژن و مێرد و بنەماڵە دەرمانیی شیکارانە، ڕوانگەی دەروون توێژی بۆ دینامیزم و هەڵسوکەوتی بەردەوامی نێوان ئەو ژن و مێرد و بنەماڵە کێشەدارانە بەکار دەهێنێت. بە یارمەتیی دەروونشیکار، دەکرێت هەموو لایەنەکانی دۆخەکە، ئەو ڕاگواستراوە نەگونجاوانە، دیتڕهاوێژی دوولایەنە و بەڕێوەبردنی بەردەوامی فانتزیای نەزانستانە، بەپێی ئەو بیرۆکەی نائاگا زاڵەی کە سەبارەت بە واتای هاوسەرگیری و ژیانی هاوبەش هەیە،  لێکبدرێتەوە و شیکاری بۆ بکرێت و لە کۆتاییدا ئەو کارە ئاسان دەبێتەوە.

💕گەڕانەوە بۆ ئارامی لە پەیوەندییەکەتدا
📲 لە ئینستاگرام فۆڵۆومان بکەن و ئامۆژگاری زیاتر بزانن!

گرووپ دەرمانیی شیکاری

گرووپ دەرمانیی شیکاری (٦بۆ ٩ کەس) ئەو مەیلە گشتگیرە جیهانییەمان وەبیر دەهێنێتەوە کە بەشداری مرۆڤ لە گرووپی چکۆلە یان گەورەی ناپێکهاتەیی و سازماندەیی نەکراو. و  بەبێ ئەرکێکی دیاریکراو دەبێتە هۆی گەڕانەوە بۆ ئاستە سەرەتایییەکانی کاردانەوەی دەروونی. بۆ نموونە، وابەستەیی و ملکەچبوون بۆ سەرکردەی گرووپێکی دڵخۆشکەر یان دڵساردکەر، کاردانەوەی شەڕانگێزانە و دوورکەوتنەوە لە شەڕ، ڕێکەوتن یان دابەشبوون بە گرووپی لاوەکی و هەروەها بەرگریکردن لە دژی ئەم پرۆسانە.

لە کاتێکدا هەندێک گرووپ سەرنج بە بەشداریکردن و هەڵسوکەوتی تاکەکەسی مرۆڤەکە لێرە و ئێستای چالاکی گرووپ دەدەن. هەندێکی تر سەرنجیان لەسەر پرۆسەی گشتی گرووپ و ئەو کولتوورە تایبەتەیە کە لە ڕێگەی گفتوگۆی ئازادەوە سەرهەڵدەدات.

گرووپ دەرمانی شیکارانە دەتوانێت چەندین مەبەست بپێکێت. گرووپە چارەسەری و دەرمانییەکان، ئەو گرووپانەی گەشەی تاکەکەسی پەروەردە دەکەن. گرووپی گفتوگۆی کلینیکی بۆ پیشەی پزیشکی (وەک گرووپی بالینت، تاڤیستۆک-کۆنفڕانس)، هەروەها ئەو گرووپانەی کە مرۆڤ هان دەدەن بۆ تێفکرین و چارەسەری کێشەکان لە ڕەهەندێکی بەرینتر.

سەرچاوە

ئەم بابەتە بە ناونیشانی «Various Psychoanalytic Treatment Methods» لە ماڵپەڕی IPA بڵاوکراوەتەوە و  لەلایەن گرووپی دەروونناسانی نۆرینگەی تاو بۆ زمانی کوردی وەرگێڕدراوەتەوە.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رزرو تایم مشاوره