بۆ چی لە پەیوەندییەکاندا نموونهی ئازاربەخش دووبارە دەکەینەوە
پشکنینی «ناچاری دووبارەکردنەوە»
چۆن جۆرە جیاوازەکانی چارەسەرکەر دووبارەبوونەوە لێکدەدەنەوە؟
«ناچاری دووبارەکردنەوە» واتایەکی بنەڕەتی لە چارەسەریدەروونیدایە. ناچاری دووبارەکردنەوە بە تایبەتی سەرنجڕاکێش نیە چونکە ئەوەی دووبارە دەکرێتەوە چێژبەخش نییە. بە پێچەوانەوە زۆرجار شێوازێکی ئازاربەخش و تێکدەرانەی هەستکردن و ڕەفتارکردنە.
«مارکە» جیاوازەکانی چارەسەریدەروونی بە چەندین شێوە هۆکارەکان ڕوون دەکەنەوە. بۆ نموونە چارەسەرکەرانی ڕەفتار دووبارەبوونەوەکان وەک خوویەکی خراپ مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن کە دەتوانرێت بە مەرجدارکردن بگۆڕێت. چارەسەرکەرانی مەعریفی دووبارەکردنەوەکان وەک شێوازی بیرکردنەوەی ناعەقڵانی دەبینن کە دەتوانرێت بە بیرکردنەوەی عەقڵانی بگۆڕێت. چارەسەرکەرانی دەروونشیکاری دووبارەبوونەوەکان دەگەڕێننەوە بۆ ئەزموونەکانی منداڵی کە لە تەمەنی گەورەیدا دووبارە یارییان پێدەکرێتەوە. بۆ نموونە ئەو منداڵانەی کە دەستدرێژییان دەکرێتە سەر زۆرجار گەورە دەبن و لە کاتی گەورەبوونیاندا دووبارە دەستدرێژیان دەکرێتە سەر و ئازاردەکێشن.
فرۆید پێیوابوو ناچاری دووبارەکردنەوە ڕەنگدانەوەی غەریزەی مردنە بە واتایەکی تر پاڵنەرێکی نائاگا بەرەو خۆ لەناوبردنە. زۆربەی دەروونشیکاران مانای غەریزەی مردنیان ڕەتکردووەتەوە و پێیان وایە ئەم حاڵەت و ڕەفتارە هەستکردنە دووبارەبووانە لە بنەڕەتدا گونجاو بوون و بۆ مانەوەی دەروونی منداڵ پێویست بوون، بەڵام لە تەمەنی گەورەیدا دەتوانن خۆتێکدەر بن. زۆرێک لە دەروونشیکارانی هاوچەرخ لە دووبارەکردنەوە وەک هەوڵێک بۆ شارەزابوون تێدەگەن، بە ئەو هیوایەی کە ئەمجارە دایک یان باوک یان باپیرە (یان لایەنگرەکانیان) ڕەفتارێکی جیاوازیان هەبێت. لەم ڕوانگەیەوە، ئەو ژنەی کە هەوڵدەدات بە جلوبەرگ و لێدوانی فریودەر شیکارە نێرەکەی خۆی هەڵبخەڵەتێنێ، بە نائاگایەوە ئاواتەخوازە شیکارکەری پیاو، هەستە سێکسییەکانی خۆی بەرامبەری وەک باوکی نیشان نەدات.
✨خەمت نەبێت ئێمە بۆ یارمەتیدان لێرەین!
📆 بۆوەرگرتنیکانی ڕاهێنانی تایبەتی ئێستا پەیوەندی بکە
جێگۆڕی و تەگبیری پێشەکی و ڕاگواستن
ناچاری دووبارەکردنەوە لە ڕێگەی پرۆسەکانی وەک جێگۆڕی و تەگبیری پێشەکی ئەنجام دەدرێت. جێگۆڕی بریتییە لە ئەزموونکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ کەسێک وەک ئەوەی کەسێکی دیکە بێت. بەم شێوەیە لەوانەیە نەخۆشەکە شیکارکەر وەک بوونی دایکی خۆی ئەزموون بکات. پێشبینیکردن بریتییە لە ئەزموونکردنی کەسێکیتر لە جێی ئەو هەستەی کە ئێوە هەتانە. بۆ نموونە نەخۆشەکە هەستێکی تاوانباری هەیە و شیکارکەرەکە بە شێوەیەکی کە خراپ بیری لێدەکاتەوە ئەزموون دەکات.لە دەروونشیکاریدا ئەو هەست و ئەزموونانەی کە نەخۆش بەرامبەر بە شیکارکەر هەیەتی پێی دەوترێت «گواستنەوە» و شیکاری گواستنەوە لە دڵی پرۆسەی دەروونشیکاریدایە.
کارکردن لە ڕێگەی دووبارەکردنەوە و گواستنەوە
ناچاری دووبارەبوونەوە و گواستنەوە تەنیا لە چارەسەریدەروونی و دەروونشیکاریدا ڕوودەدات بەڵکوو لە بنەمای ڕۆژانەی ژیانی ئێمەدا دەردەکەون. تەنیا جیاوازی ئەوەیە کە لە دەروونشیکاریدا دووبارەبوونەوە و گواستنەوەکان لە ڕێگەی ئاگایەوە دەناسرێنەوە و لە «ڕێگەی کارکردن» بەڕێوەدەچن.
من مەبەستم لە «ڕێگەی کارکردن» پرۆسەیەکە کە بتوانی شیکارکەرەکە لەو کەسەی کە لە منداڵیدا ئەم نموونەیەت لەگەڵی پێکهێناوە جیابکەیتەوە و شێوازێکی نوێی پەیوەندیکردن و هەستکردن جێگیربکەیت.
لە پەیوەندییەکانماندا لەگەڵ خۆشەویستان، هاوڕێ، مێرد، ژن، منداڵ، هاوکارەکانمان، دووبارەکردنەوەکان (بە پشتبەستن بەو دەربیجە کە لە ڕێگەی ئەوەوە جیهان ڕەنگ دەکەین) بە گشتی ناناسرێنەوە یان کاریان لەسەر ناکرێت. لەکاتی کارکردن لەگەڵ نەخۆشەکاندا، ئەو بە هاوشێوەی دەزگای گێزەری Bugs Bunny’s وەسف دەکەم. هەرچی لەنێو ئەوی دەهاویشت، بە شێوەی گێزەر دەردەچوو.
🌟بۆچی لە پەیوەندیەکاندا شێوازی شتێکی ئازاربەخش دووبارەدهکهینەوە و چۆن دەتوانین گۆڕینی بۆ بکەین؟لێرە بخوێنەوە.
پرۆسەی «لە ڕێگەی کارکردن» کاتێکی زۆری دەوێت. ئێمە بە سادەیی واز لە ئەنجامدان یان هەستکردنێک ناهێنین کە بە «سروشتی» ئەزموونی دەکەین و بە درێژایی ژیانمان ئەنجاممان داوە. جگە لەوەش، وەستاندنی نموونەیەکی دووبارەبووە بە مانای وازهێنان لە شتێکە. ئەمەش بنەمای ئەو شتەیە کە دەروونشیکاران پێی دەڵێن «بەرخۆدان». ئەگەر مرۆڤەکان لە وەستاندنی شێوازێکی ڕەفتار کە دەبێتە هۆی ئازاردانیان، ئەوەندە کێشەیان هەبێت ئەوا دەبێت ئەو شێوازە هەندێک ئەرکی هەبێت. هۆشیارترین نموونە ئالوودەبوونە. ورووژ بەرزیی هێرۆین یان بردنەوەی پێشبڕکێی ئەسپ سواریی سەرەڕای ئەوەی خێزان و پیشە و هاوڕێیەتییەکەی لەناو دەبات ئەوەندە چڕ و پڕە کە کەسەکە ناتوانێت وازی لێبهێنێت.
سەرچاوە
ئەم بابەتە بە ناونیشانی «Why We Repeat Painful Patterns in Relationships» لە ماڵپەڕی IPA بڵاوکراوەتەوە و لەلایەن گرووپی دەروونناسانی نۆڕینگەی تاو بۆ زمانی کوردی وەرگێڕدراوە.