مردن لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە

The_Body_of_the_Dead_Christ_in_the_Tomb,_and_a_detail,_by_Hans_Holbein_the_Younger
https://en.wikipedia.org/wiki/The_Body_of_the_Dead_Christ_in_the_Tomb

مردن لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە

نووسەر: ئەمیر عەبدوڵاپوور

سیمۆن دووبۆار (1908-1986)

Simone_de_Beauvoir2

سیمۆن دووبۆاری فەرانسی لە ڕۆمانی “هەموو دەمرن” بە وردەکارییەوە ئاوڕ لە دیاردەی مردن دەداتەوە. هەموو دەمرن چیرۆکی شازادەیەکی ئیتاڵیە کە نامرێت. بەسەر چوونی زەمەن شازادە ناژاکێنێت. لەو ڕۆمانە چیرۆکی ژینی حەوت سەدە ژیانی پڕ کارەساتی شازادە دەخوێنینەوە. شازادە نە دەتوانێت کەسێکی خۆش بوێ و نە بۆی دەلوێ هاوڕێیەتی دەس پێکات لەبەر ئەوەی دەزانێ دووایی هەموویان دەمرن و هەر خۆی بە تەنیا دەمێنێتەوە. “هەموو دەمرن” لە ناخی خۆیدا مردن وەکوو هەدیەیەک چاو لێدەکات. بەرز نرخاندنی مردن گەر چی لە دەقی ڕۆمانەکەدا ئیشارە پێ ناکرێت بەڵام بە خوێندنەوەی سەرلەبری کتێبەکە هەست پێ دەکرێت [Tous les hommes sont mortels].

 

زیگمۆند فرۆید (1856-1939)

Sigmund_Freud,_by_Max_Halberstadt

زیگمۆند فرۆید بنیات نەری دەروونشیکاری مردن بە ئەنجامی بێ پسانەوەی ژیان دەزانێت. فرۆید دەڵێت کە مردن دانەوەی قەرزی سروشتە. دوو هێزی زۆر سەرەکی لە تیۆری فرۆید کە پاڵنەری مرۆڤن ئەروس و تاناتوس واتە ژیان و مەرگە. بە پێی باوەری فرۆید مرۆڤی کۆن دوو ڕوانگەی لەسەر مردن هەبوو. لە یەکەمین مردن دوایی هاتنی هەموو شتێکە و ئەوەی‌تر کە بە گشتی پێی وا نەبوو شتێک بە نێوی مردن هەیە. فرۆید پێی وایە کە بەشی نائاگای دەروونی ئێمە وەکوو مرۆڤی کۆن ناتوانێت مردنی خۆی قبووڵ بکات بۆیە ئارەزوومەندانە لەسەر مردنی کەسانی تر وەستاوە. فرۆید دەڵێت ئەوە مکانیسمی سەرەکی لەسەر هەڵدانی شەڕ و توندوتیژی کوشەندەیە. لەمەڕ ئەو کەسانەی خۆشمان دەوێن ئەو گریمانەیە دوو لەت دەبێ. واتە هاوکات خۆشماندەوێن و لێشیان بێزارین. بە واتایەکی دیکە، لە مردنیان بەپرۆشین و دەشمانهەوێت کە بمرن.

 

ئەفلاتوون (٤٢٧ پێش زایین)

Plato

ئەفلاتوون پێی وا نییە مردن کۆتایی هێنەری هەموو شتێک بێت. ڕاستە کە مردوو بە جەستە لێمان دوور دەبێتەوە بەڵام لە دونیای ئایدیاڵ درێژە بە ژیان دەدات. خۆرخە بۆرخێسی (1899-1986) نووسەریش دەڵێت هەر کەسێک کە دەمرێ لە دونیای فانی کۆچ دەکات بۆ نێو دونیای تاریکی.

 

کووبلێر ڕاس (1926-2004)

Elisabeth_Kübler-Ross_(1926_-_2004)

کووبلێر ڕاس دەروونپزیشکی ئەمریکی توێژینەوەی زۆری لەسەر دیاردەی مردن کردووە. ڕاس پێی وایە هەموو مرۆڤەکان کاتێک کەسێکیان دەمرێت خولێک لەنێو دەروونیان دەس پێدەکات. ئەو خولە بە خولی کووبلێر ڕاس ناسراوە. بە پێی توێژینەوەکانی کوبلێر-ڕاس ٥ ناوەندی گرینگ هەن کە دوای مردنی کەسێک لە نێو دەروونی ئێمەدا دەس پێ دەکات.

ناوەندی ١:

نکۆڵی کردن یان دانپێیا نەنان. مردن ئەوەندە بەسامە کە کاتێ کەسێک دەمرێ یەکەمین رەفتاری نائاگای دەروونی ئێمە نکۆڵی کردنە لە مردنەکەی. واتە دان بە مردنەکەی دا ناهێنین و باوەڕ ناکەین مردبێت. لەبەر ئەوەی ترۆماکە زۆر قورسە دەروونی مرۆڤ دەیهەوێت ئەو شتەی ڕووی داوە بە پێی دڵخوازی خۆی بیگۆڕێت.

ناوەندی ٢:

تووڕە بوون. دوای ماوەیەک ئیتر نکۆڵی کردن وەڵامدەر نییە. ئەو کەسە مردووە و هیچ شتێکیش ئەو ڕاستییە ناگۆڕێت. بۆیە ئێمە تووڕە دەبین و هەڵ دەچین. لە خۆمان، لە مردوو لە هەموو کەس و هەموو شتێ. بۆ دەبێ ئەو بەڵایە بەسەر ئێمە بێت؟ بۆ دەبێ کەسێکی ئێمە بمرێ؟ گەر مردووەکە نەخۆشییەکی هەبێ دێتە نێو مێشکمانەوە کە گەر ئاگای لەخۆی بووبا وا زوو نەدەمرد.

ناوەندی ٣:

سازشکردن. ڕاس پێی وایە ئەو ناوەندە وەکوو بازاریکردن وایە. کەسی ترۆما لێدراو ئەوەندە غەمبار دەبێ کە لەگەڵ خودا و هێزەکان دەکەوێتە مامەڵە کردن و سازش کاری. ئاشکرایە ئەو کەسەی باری ترۆماکەی سووکترە هاسانتر سازش دەکات. ڕاس پێی وایە ئەو ناوەندە زۆر وەکوو شێوەی ژیانی کەسێک دەچێت کە تووشی شێرپەنجەیەکی کووشەندە بووە و دەزانێ کە بەرەو پیری مەرگ دەچێ لەو کاتە دەیهەوێ لەگەڵ خودا سازش بکا کە مۆڵەتی بدا لە زەماوەندەی تاقانە کچەکەی بەشدار بێ و دوای ئەوە کتوپڕ بمرێت.

دوای ئەو سازشکردنە کەسی تازیەبار پێ لە قۆناخی خەمۆکی دەنێت و  ڕەفتارەکانی وەکوو کەسێکی خەمۆکی لێدێت. لەو ناوەندە مرۆڤ دوورە پەرێز دەبێ و پێی خۆش نییە لەگەڵ هیچ کەسێک بکەوێتە گفتوگۆ کردن.

گەر تۆش بەمزوانە کەسێکت لە دەست داوە و هەست دەکەی پێویستیت هەیە سەبارەت بەوەی دەگەڵ کەسێک بدوێی دەروونشیکارانی تاو یارمەتەی دەرتن بۆ گرتنەوەی جەلەسەی دەروونشیکاری بچوو ئێرە  فۆرمە کە پڕ کەوە

ناوەندی 4:

دووایین ناوەندی کوبلێر ڕاس کە پەژراندن یا قەبووڵ کردنە مرۆڤ بەو ئامانجە دەگا کە مردن کە لە ڕێمە، هەر دەبێ و ناترسم. مرۆڤ دوای لە دەس دانی کەسێ بە تێپەرینی کات و تێفکرین لە هەستەکان کەمێ هێور دبێتەوە و دەزانێ کە مردن بەشی هەموو کەسێکە. جیا لەوەی بیپەرژێنین هیچ چارەیەکی دیکەمان نییە.

بە گشتی مردنی هەر کەسێ گەر دوای یەکساڵ هەر لە ئێمەدا خەمۆکی کردین پێویستە سەردانی دەروونناس بکەین. بە پێی کتێبی پۆلین کاری نەخۆشییە دەروونییەکان DSM-5 ئەو ماوەیە بۆ منداڵان شەش مانگ تەرخان کراوە. بەو پێیە ئایا مرسۆ لە ناوەندی نکۆڵی کردن دا مایەوە یا ڕێک کەوتە نێوان خەمۆکی؟ ئایا مرسۆ لە مردنی دایکی تووڕە بوو، تووڕەیییەکی بۆخۆی گەڕاندەوە و ویستی کە خۆشی نەمێنێ؟

سەرچاوە

Kubler-Ross, E., & Kessler, D. (2005). On grief and grieving: Finding the meaning of grief through the five stages of loss. Simon and Schuster.

De Beauvoir, S. (1946). Tous les hommes sont mortels. Paris: Gallimard.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کلینیکی روانشناسی تاو

کلینیکی روانشناسی تاو