لەبەر خۆرەتاوا ئەڵێی سینگی ژینە ئەهاژێ
ئەڵێی: هانی هەستانە دەنگی خرۆشی
سروودی خوناوەی بەهارە لە گوێما
لە هەر شیوە جۆبارێ هەر دەشتە چۆمێ
لە دڵمایە بڕوای بەرینی بە دەریا گەیشتن
لە تاریکە تاراوگەکەم وا بەسەر چوو
زەمانی تەریکیم
ئیتر خێر و خۆشی لە ڕێما.
تاو پێگەیەکە بۆ دۆزینەوەی دەروونشیکاری لێوەشاوە بۆ چارەسەر کردنی خەمۆکی، دڵەڕاوکە و پەیوەندییە کەسایەتییەکان.
بەڕێوبەرانی تاو تاقمێ لە دەروونناسەکانن کە لەسەر ڕێچکەی دەروونشیکاری کار دەکەن.
تاو ڕێکخراوەیەکە بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی زانستیی دەروونناسی و دۆزینەوەی دەروونناسی لێهاتوو. دەتوانن بۆ چارەسەری کێشەکانی خەمۆکی، دڵەڕاوکێ و شێوانی کەسایەتی لە تاو یارمەتی وەرگرن.