مێژووی نەخۆشی خەمۆکی
خەمۆکی لە یۆنانی کۆن بە مالیخولیا ناسێندراوە. بۆقرات (٤٦٠-٣٧٠ پێش زایین) پزیشکی سەردەمی یۆنانی کۆن یەکەم کەس بوو کە مالیخولیای وەکوو نەخۆشی ناساند و گەڵاڵەی کرد. بوقرات پێی وابوو کە مالیخولیا نەخۆشییەکە کە بە کەم خواردنی چێشت، تووڕە بوون، بێ قەراری، تێک چوونی خەو و بێ خەوی و هەستێکی ناهومێدی دەناسرێتەوە. بوقرات پێی وابوو کە زۆر بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان بە تایبەتی خواردنەوەی شەراب و ئەوین بە تایبەتی ئەوینداریەکی زۆر تێکەڵاو دوو هۆی سەرەکی مالیخولیان. بە پێی باوەڕی بوقرات، مرۆڤەکان بە پێی ٤ کەسایەتی دەناسرێنەوە. یەکێ لەوان ملانکۆلیایە. بوقراتی دوکتۆر پێی وانەبو ئەفسانەکان لە سازدانی مالیخولیا دەور دەگێڕن.
📅ئایا هەست دەکەیت پێویستت بە یارمەتی هەیە؟ ئێستا ڕاوێژکاری خەمۆکی حجز بکە و یەکەم هەنگاو بەرەو ئاشتی بنێ!
باوەڕێکی باوی ئەوکات ئەوە بوو کە هەسارەکان بە تایبەتی مانگ و کەیوان لە مالیخولیا دا کاریگەرن. کەیوان یا سەتێرن تیرەیەکی پشتێنەیی لەدەور هاڵاوە. تەنانەت پەیڤی سەتێرنن لە زمانی ئینگلیسیدا بە کەسێ دەوترێ کە زۆر لەخۆیدایە و نەدۆنە. هەروەها وشەی لونەتیک کە ئێستا لە زمانی ئینگلیسیدا باوە سەرچاوەی لاتینی هەیە؛ لوون لە لاتین بە مانای مانگە و بە کەسێ دەوترێ کە کاتێ مانگ دەردەکەێ کاری دەکاتە سەر و لادەر دەبێت یان بە جۆرێ شێت دەبێت.
لە سەرەتای سەدەی ١٧ی زایینی لە ساڵی ١٦٢١ نووسەری ئینگلیسی ڕابرت بێرتن کتێبێک دەنووسێ بە نێوی “شی کردنەوەی مالیخولیا ”. ئەو کتێبە بۆ ناسینی مالیخولیا گرینگە لەبەر ئەوەی یەکەمین هەوڵەکان بۆ چارەسەری دەروونی1 مالیخولیا گەڵاڵە دەکرێت. هەروەها لەو کتێبە تەواوی ڕاوبۆچوونی زانایانی پێش خۆی سەبارەت بە خەمۆکی دێنێتە بەر باس و تاوتوێی دەکات. بە باوەڕی ڕابێرت دوعا و نزا کردن دەبێتە هۆی چاکبوونەوەی مالیخولیا.
فیلیپ پینێل (۱۷۴۵-۱۸۲۶) نێوێکی ئاشنا لە دەروونپزیشکیدایە2. ئەو کاتی باو بوو کە ئەو کەسانەی بە هۆی نەخۆشی دەروونی یا خەمۆکی زۆر لە نەخۆشخانە دەمانەوە بە پەت و زنجیر دەیانبەستنەوە. باوەڕیان وابوو ئەوان شێتن و لەناکاو پەلاماری مرۆڤ دەدەن.
پینێل بۆ یەکەمین جار لە مێژووی مرۆڤایەتی قفڵ و زنجیری لێ کردنەوە و کوتی دەبێ لەگەڵیان مێهرەبان بین. لە سەرەتای سەدەی هەژەدەی زایینی زانستوانان پۆلێن کاری خەمۆکی یا مالیخولیایان بە نەخۆشێکی جیا لەوانیتر ناساند و وتیان کەسێکی خەمۆک لەگەڵ شێت یان خاوەن پێداویستی تایبەت جیایە.
بە گشتی ئەو کات، لەبارەی خەمۆکی چەن باوەری سەردەمییانە دە زانست دا باو بوو کە ئێستاش ڕەنگدانەوەیان هەیە.
📸 بەشداری ئینستاگرامەکەمان بکە و ناوەڕۆکی پەروەردەیی و وتەی پاڵنەر و ڤیدیۆی دەروونی ببینە.
نووسەر: ئەمیر عەبدوڵاپوور دەروونناسی کلینیکی تاو